بەپێی ڕاگەیاندراوی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# لە ڕۆژانی 25 و 27ی نیساندا هێزەکانیان چالاکییان لەدژی سوپا و چەتەی تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە.
هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی 25ی نیسان لە هەرێمی باب لە دژی ئۆتۆمبیلێکی چەتە داگیرکەرەکان چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوەتی تێکشکێنراوە و 2 سەرباز و 2 چەتە کوژراون و 2 سەرباز و چەتەیەکی تریش بریندار بوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هێزەکانیان لە بەردەوامیی چالاکییەکانیاندا ڕۆژی 27ی نیسان لە گوندی ئەنابکێ لە ناوچەی شەرا چالاکییەکی نیشانە شکێنییان لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر ئەنجامداوە و لەو چالاکییەدا چەتەیەک کوژراوە.[1]
#28-04-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,268
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!