منداڵپارێزی کوردستان لەسەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت زنجیرە وانەیەک بەشێوەی ڤیدۆ سەبارەت بە (شێوازی ڕاهێنانی پەروەردەیی / بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت) بڵاودەکاتەوە.
لە ڕێگەی ئەم وانانەوە دایک و باوکی منداڵەکان دەتوانن ڕاهێنان بە منداڵەکانیان لە ماڵەوە ئەنجام بدەن، لەم کاتەدا کە سەنتەری ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت داخراوە، =KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:35%;float:right;=KTML_Quote_Icon=📌=KTML_Quote_Content=پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێبەرامبەرە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت=KTML_Quote_End=
ئەم پڕۆژەیە پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری بێبەرامبەرە بۆ خزمەتکردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ڕۆژی 1 /6/ 2014 دا لە #سلێمانی# دامەزراوە.
ئەم پڕۆژەیە گرنگی ئەدات بەو منداڵانەی کە پێویستیان بەهاوکارییەو لە ناوەندە پەروەردەییەکاندا ناتوانن بەردەوام بن. ئەو منداڵانە بە شێوەیەکی زانستی سەردەم ڕاهێنانیان پێدەکرێت بەمەبەستی دوانەکەوتنیان و تێکەڵاوکردنیان لەگەڵ منداڵی ئاسایدا تاکو هەست بەجیاوازی نەکەن. ئەم سەنتەرە تەنها شوێنە لە هەرێمی کوردستان کە بەبەرنامەیەکی تایبەت ڕاهێنانی جەستەیی و پەروەردەیی پێشکەش دەکات بە سودمەندانی لە ڕێگەی کەسانێک کە ڕاهێنراون لەسەر بەرنامەکان بە سەرپەرشتی کەسانی خاوەن ئەزموون و پسپۆر لە بوارەکەدا.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,813
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!