بەڕێزان بنەماڵەی هونەرمەند #سەعید گاباری#
بەڕێزان تەواوی خزمانی عەشیرەتی گاباری
سڵاوێکی گەرم....
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان خوالێخۆشبوو (سەعید گاباری)یمان پێگەیشت، هەنەرمەند سەعید گاباری خزمەتێکی زۆری هونەرو کلتوری نەتەوەییمانی کردووە و، کەسایەتییەکی وڵاتپارێز و خاوەن هەڵوێستی نیشتمانی و نەتەوەیی بووە، بەناوی خۆمان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی سەرکردایەتی و تەواوی ئەندامانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK پرسەو سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی خزمان و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و عەشیرەتی گاباری دەکەین و خۆمان بە هاوخەمتان دەزانین و، ئومێد دەکەین ئەوە دواناخۆشیتان بێت، لە یەزدانی مەزن دەپاڕێینەوە دڵنەوایی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و خوالێخۆشبوویش بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی.
براتان
#غەفوور مەخمووری#
سکرتێری گشتیی
یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
#04-05-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 3,169
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!