بە ڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕێکخراوەکەتانەوە چەپکە گوڵی پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای بەرەوپێشچوون و گەشەکردنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لەماوەی زیاتر لە دوو دەیە کە ئێوە دەستبەکارن، ڕۆڵی کاراتان هە بووە لە کرانەوە و پێگەیاندنی نەوەیەکی چاوکراوە و خەباتی مەدەنی کوردستان، ڕوونیشە کە ئێوە ڕووکارێکی جوانی کۆمەڵگای کوردی و سەرمایەیەکی بەنرخی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ن.
بەهیوام لە قۆناغی نوێی خەباتی یەکێتیدا، بەپێی بەرنامەو خشتەیەکی سەردەمیانە بەردەوام بن و کاروانی ڕابەرمان #مام جەلال# زیاتر و زیاتر پەرە پێ بدەن.
دووبارە پیرۆزە و هەر سەرفرازبن.
#قوباد تاڵەبانی#
#26-05-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,150
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!