فەرەیدون محەمەد ساڵح لەساڵی 1972 لەشاری #سلێمانی# لەدایکبووە دەرچووی قۆناغی شەشی ئامادەییە لە قوتابخانەی دواناوەندی ڕۆشنبیری کوڕان..
لەقۆناغی ناوەندی خوێندنگەکەیدا وەک ئەکتەر بەشداری لە چالاکی و بۆنە هونەریەکانی کردووە..
دەستپێکی کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ شانۆگەری (وەرزی نوێ و قۆپچەی مەرگ) کەلە هۆڵی فارابی نمایش کرا بەهاوشی لەگەڵ (کاروان عەلی مەجۆل شوان عەتوف، سامان عوسمان)ساڵی 1991..
لەساڵی 1997 _ 1998 لەگەڵ تیپی شانۆی #هەڵەبجە# بەشداری چەندین شانۆگەری کردووە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی بینیوە لەوانە :
(ئاوێنەکان، عەبە برغوو، ئەوشاهیدەی هەمووشتێکی دی)
پاشان بەردەوام بووە تا ساڵی 1998 شانۆگەری (قوتابخانەی گێرە شێوێنەکان) یەکەم ئەزموونی بوو بۆ تیپی هونەری ڕەنگاڵە چەند بەرهەمێکی بەهاوبەشی لەگەڵ ئەو تیپەدا ئەنجامداوە لەوانە :
(فایلی مشەخۆرەکان، مشخۆرەکان، سەردان، دارستان و یاساکەی، پارێزەرەکەی ڕەحمە، داویلکە،
ملیۆنێر)
بەشداری چەندین بەرنامە و درامای کۆمیدی کردووە لەوانە (پەتریپۆت، قەرەمیر، گۆڵمەز، پڕۆفیشاڵ) چەندینی دیکە...
بەشداری دوو فیلمی سینەمایی کردووە لەوانە :
- فیلمی سینەمایی بەهەشتی سوتاو / وەک نواندن/ ساڵی 1994
- فیلمی سینەمایی بەپێی دەستوور/ وەک دەنگ هەڵگر / دەرهێنانی / ڕەحیمی زەبیحی
دواین کاری هونەری وەک ئەکتەر بەشداری بەرنامەی (مقۆ مقۆ) کردووە لەنووسین و دەرهێنانی/ئومێد کەمال
بەهاوبەشی لەگەڵ هونەرمەندانی شاری #هەولێر# و سلێمانی لەکەناڵی سپێدە پەخشدەکرێت..
- بەدەر لەکاری هونەری فەرەیدون قاسم فەرمانبەرە لە چالاکی قوتابخانەکانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی سلێمانی...[1]