بەبیستنی کۆچی دوایی هونەرمەندی میللی عەتا ئەمین ناسراو بە #عەتا چاوشین# زۆر غەمبار بووین وپرسە و سەرخۆشی لەخانەوادەکەی و خۆمان وگەلەکەمان وبەتایبەتی هونەرمەندان دەکەین.
بەکۆچی دوایی کاکە عەتا کەلێنێکی گەورە له کەلتورو چاندی گەلەکەمان دروست بوو کە وەک گۆرانی بێژێکی میللی توانی ڕۆحییەتێکی زیندوو بەتەواوی ئه و هونەرە بدات که دوژمنانی گەلەکەمان بۆقڕکردنی کلتوری لەبواری چاند و هونەر وەک بەشێک لەتەواوی پیلانگێڕیەکانی بەرامبەر بەگەلەکەمان کردی، هونەرمەند کاکە عەتا وەک تێکۆشەرێکی ماندوونەناس و بێ بەرامبەر و بەرژەوەندی تایبەت هەمیشە بەدەنگی زوڵاڵی خۆی هونەر ێکی زیندووی پێشکەش بەگەلەکەمان کرد و خاوەن ڕێچکەیەکی تایبەتی خۆی بوو له هونەری گۆرانی وتندا.
بۆکۆچی دوایی ناوادەی هونەرمەند کاکە عەتا #تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان# خۆی بەخاوەن پرسە دەبینێت و هیوادارین دوا ناخۆشی بێت بۆبنەماڵەکەی بەتایبەتی و بۆگەلەکەمان بەگشتی.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,542
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!