سەبارەت بە هەواڵە ناراستانەی کە لە کۆمەڵێک پەیج و ئەکاونتی بێ ناسنامە و نا ڕەسمی بڵاو دەکرێنەوە کە بۆ کەڵێن خستە ناو یەکریزی ئێمە هەوڵدەدەن، دڵنیاتان دەکەینەوە سەرلەبەری ئه و هەواڵانە درۆیە و هیچ بنەمایەکی ڕاستی نیە چونکە لە ماوەی ڕابردودا (شێخ جەعفەر شێخ مستەفا) هیچ چاوپێکەوتن و لێدوانێکی بۆ کەناڵە ناوخۆی و دەرەکیەکان ئەنجام نەداوە، لێرەوە داواکارین لە سەرجەم میدیا ومیدیاکان کاری خۆیان بە پیشەییانە ئەنجام بدەن و ئیتیکی کاری ڕۆژنامەوانیان لە دەست نەدەن، چونکە لە ئێستادا گەل و نیشتمانەکەمان لە هەموکات زیاتر پێویستی بە یەکریزی و تەبایی و هاوهەڵوێستی هەیە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#25-06-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,091
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!