لە ڕایگەیێنراوەکە #هەپەگە#دا هاتووە:
لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی سوپای دەوڵەتی تورک کە لە هەرێمی حەفتانین بەڕێوەی دەبات، خۆڕاگریە مێژوویەکەی هێزەکانی ئێمەش بەردەوامە. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک، چەند چالاکیەک بەرێوە چوون. زانیاری ورد لە بارەی چالاکیەکانەوە بەم شێوەیەیە؛
10ی تەموز کاتژمێر 17:10 خولەک و 11ی تەموز کاتژمێر 09:30 خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە گردی شەهید جودی لە ناوچەی شەشدارا، لە دژی داگیرکەران چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیانەدا 2 سەربازی دوژمن سزا دران.
11ی تەموز کاتژمێر 15:00 هێزەکانمان لە دژی یەکەیەکەی سەربازی لە گردی شەهید بەرخۆدان لە ناوچەی خانتور، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا سەربازێک سزا درا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12ی تەموز لە دۆڵی بەرازانی سەر بە ناوچەی خانتور لە دژی یەکەیەکی داگیرکەران کە هەوڵیدا لەو ناوچەیە پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان لە سێ قۆڵەوە لێیاندان. بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتنە بەردەستمان، 13 سەربازی دوژمن سزا دران. لەو ناوچەیە شەڕ و پێکدادان تا ئێستاش بەردەوامە. دواتر لەم بارەیەوە زانیاری بەرفراوانتر بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
25ی حوزەیران سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە سێگۆشەی نێوان ئەلباک-سارای-پایزاوای شاری وان، دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری کردبوو. ئەم ئۆپڕاسیۆنەش لە 30 حوزەیراندا بە بێ ئەنجام کۆتایی پێهات.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,661
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!