הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,228
תמונות 105,702
ספרים 19,687
קבצים הקשורים 98,577
Video 1,419
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان

ئیبن خەلەکان.. لە میانەی شاکارە بەناوبانگەکەیەوە وفیات الأعیان
#یاسین تەها محەمەد#
کەس نییە بەدوای زانیاری مێژوییدا بگەڕێت لە سەدە ناوەنجییەکانی ئیسلام و ناچار نەبێت بگەڕێتەوە بۆ #ئیبن خەلەکان#ی ئەربیلی (1282ز مردووە)، چونکە کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی ناوبراو خاوەن باشترین و بەپێزترین بیبلۆگرافیای ناسینی کەسایەتییەکان و ژیاننامەی ناوداران و مێژووی گشتییە لە سەردەمی خۆی و بەرهەمەکەشی لەناو لێکۆڵەراندا بە وردی و دروستی ناوبانگی ڕۆشتووە(1). ئەم بەرهەمەی ئیبن خەلەکان جگەلەوەی لە ڕووی ئەمانەتەوە وردە، بەناوبانگترینیشە لە بواری خۆی تا سەردەمی ئێستا(2). خاڵێکی تر کە هێز و سەنگی پێ بەخشیوە ئەوەیە زۆربەی ئەو بەرهەمە مێژوویيانەی لە سەردەمی ئیبن خەلەکاندا نوسراون فەوتاون و نەماونەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بیبلۆگرافیاکەی ئیبن خەلەکان نەک بۆ ژیننامەی کەسایەتییەکان بەڵکو بۆ مێژووی گشتیش ببێتە سەرچاوە(3).
بایەخی شاکارەکەی ئیبن خەلەکان زیاتر لە پێشەکییەکەیدا دەردەکەوێت(4)، لەوێدا نوسەر دەڵێت: هەر لەدێر زەمانەوە خولیای کۆکردنەوەی هەواڵ و باس و بابەتی هەڵکەوتووان کەوتۆتە مێشکی لەگەڵ حەزی تۆمارکردنی مێژووی لەدایکبوون و مردنیان، ئەمەش بووەتە هاندەرێک بۆئەوەی ئەو کتێبانە بخوێنێتەوە کە لەم بوارەدا لەبەردەستیدابوون، نەک هەرئەوە بەڵکو لە زاری مێژوونووسان خۆیانەوە کۆمەڵێک زانیاریی کۆکردۆتەوە کە لە سەرچاوەکانیتردا نین و تایبەتن بە شاکارەکەی ئیبن خەلەکان(5).
$ئیبن خەلەکان کێیە؟$
ناوی تەواوی عەباس ئەحمەد خەلەکانە و نازناوی شەمسەدینە(6). لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە و بە ڕەچەڵەک هەندێکجار دەدرێتە پاڵ بەرمەکییەکان(7)، بەڵام مێژوونووسانی وەک سەفەدی و کەتبی و کۆمەڵێکی تر لێکۆڵەر دەڵێن لە کوردانی #هەکاری#یە(8). سەرباری ئەم ناکۆکییانەش کۆدەنگی هەیە لەسەر ئەوەی نازناوی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ باپیری سێیەمی کە خەلەکانە و بە قسەی ئە#سنە#ویش (1370ز مردووە) خەلەکان ناوی گوندێکی دەوروبەری هەولێر بووە(9).
ئیبن خەلەکان لە (1212 ز) لە هەولێر لە پەنا قوتابخانەی موزەفەرییە و لە ئامێزی قەڵا لەدایکبووە و لە ساڵی (1282ز)یش لەدیمەشق کۆچی دوایی کردووە(10).
باوکی ئیبن خەلەکان کە ناوی شەهابەدین محەمەدە کەسێکی شەرعزان بووە، سەردەمێک لە قوتابخانەی نیزامییەی بەغدا وەک موعید کاریکردووە، دواتر چووەتە موسڵ و چواردە ساڵ لەو شارە ماوەتەوە، پاشان هاتۆتە هەولێر و بووەتە جێگە متمانەی سوڵتان موزەفەرەدین کەوکەبەری فەرمانڕەوای شارەکە (11). پێدەچێت ئەم مەنزڵ بە مەنزڵە تایبەتمەندی خێزانی ئیبن خەلەکان بێت، چونکە ناوبراو لە باوکی زیاتر گەشتی کردووە و هەولێر و موسڵ و حەلەب و دیمەشق و قاهیرەی تەی کردووە(12)، بەڵام ئەوە لەو ڕاستییە کەم ناکاتەوە کە پێگەشتن و پەروەردەبوونی لە هەولێر بووە، باوکیشی ڕۆڵی گەورەی دیوە لە گەیاندنی بە پایە و بە دەستخستنی مۆڵەتە زانستییەکانی ئەو سەردەمە(13). وادەریش دەکەوێت پەیوەندی باشی باوکی لەگەڵ سوڵتان موزەفەرەدینی سوڵتانی هەولێر یەکێکی تر بووبێت لە هۆکارەکانی دەرکەوتن و هەڵکەوتنی، چونکە لە باسی ژیاننامەی ناوبراودا ئیبن خەلەکان دەڵێت: خۆی ماف و چاکەی بەسەرمانەوە هەیە و باو باپیرانیشی چاکە و مافیان بەسەر باوباپیرانمانەوە هەیە(14).
$ژیانی زانستی و وەزیفی ئیبن خەلەکان:$
بەرلەوەی بارگە بگوازێتەوە بۆ موسڵ و حەلەب، ئیبن خەلەکان لە هەولێر لەسەر دەستی باوکی شەرعزانی خوێندووە، لەسەر دەستی ئین شەدادی مێژوونوسی تایبەتی سەلاحەدینیش ئاشنای ڕێزمانی عەرەبی بووە. جگە لەم دوانەش بەرلەوەی گەشتی دیمەشق بکات شێخ شەرەفەدین ئەحمەد بن موسی بن مەنعەی هەولێری (1203ز مردووە) و کۆمەڵێکی تر زانا وانەیان بە ئیبن خەلەکان وتووە(15)، دواتر لە قاهیرەی پایتەختی میسر بۆ ماوەی حەوت ساڵ بەکاری وانەبێژی سەرقاڵ بووە(16). پێش گەيشتنیشی بە تەمەنی (29) ساڵان کراوەتە گەورەی دادوەرەکانی دیمەشق (17)، لە دوو ساڵی کۆتایی ژیانیشدا ئیبن خەلەکان خۆی یەکلایی کردەوە بۆ وانەبێژی و وازی لە کاری دادوەری هێناوە(18). لە (2 تشرینی دووەمی 1282ز) کۆچی دوایی کرد و لە چیای قاسیونی دیمەشق لە گۆڕستانی غەریبان ئەسپەردە کراوە و تا کۆچی دواییشی کرد لەسەر ئاینزای شافیعی سوننە بووە(19). زۆرکەس شایەتی چاکەیان بۆ ئیبن خەلەکان داوە چ وەک بەهرەمەندێک و چ وەک کەسێکی ئایندار و نوسەر و ورد لە تۆمارکردنی مێژوو(20). سەرباری ئەو هەموو بوارەشی کە ئیشی تیاکردووە تەنها کتێبی وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان لەوەوە بەجێماوە.
$چاپ و وەرگیڕانەکانی وفيات الأعيان:$
ئیبن خەلەکان لە قاهیرە و لە تەمەنی (46) ساڵیدا دەستی بە نوسینی شاکارەکەی کردووە، بەڵام بەهۆی دەستبەکاربوونی لە دادگای دیمەشق وەک گەورەی دادوەرانی شارەکە ناچاربووە داببڕێت لە نووسین و دواتر گەڕاوەتەوە سەری و دروست لە ساڵی 1273ز وفيات الأعيانی تەواو کردووە، وێنەیەکی ئەم بەرهەمەش بە دەستنووس تائێستا لە مۆزەخانەی بەریتانی پارێزراوە(21)، بە قسەی ڕۆژهەڵاتناس (فرانس ڕوزنثال)یش یەکێک لە دەستنووسەکانی ئەم کتێبە بە خەتی ئیبن خەلەکان خۆیەتی و لە دووتوێی پێنج بەرگدا نوسراوەتەوە و ڕوزنثال خۆی ئەم نوسخەی دیوە(22).
شاکارەکەی ئیبن خەلەکان وفيات الأعيان بە چەند زمانێک و چەند چاپێک بڵاوکراوەتەوە. لە ئەڵمانیا ڕۆژهەڵاتناس فستنفلد (فردیناند) دەوروبەری ساڵی 1835ز چاپێکی بڵاوکردۆتەوە، بەهەمانشێوەی ئەویش ڕۆژهەڵاتی فەرەنسی (دە سیلین) چاپێکی بڵاوکردۆتەوە و ساغیکردۆتەوە، جگە لەوانەش چاپێکی میسری هەیە لە چاپخانەکانی بۆلاق لە ساڵی 1299ز، لە تارانیش ساڵی 1867ز چاپکراوە، هەر لەم ساڵەشدا لە ئەستەمبوڵ وەرگیڕدراوەتە سەر زمانی تورکی، لەلای خۆشییەوە ڕۆژهەڵاتناس (دە سیلین) لە دووتوێی چوار بەرگدا وەریگیڕاوەتە سەر فارسی و لە شارەکانی پاریس و لەندەن بڵاویکردۆتەوە(1871 ز) (23).
$میتۆدی ئیبن خەلەکان لەنووسینی وفيات الأعيان:$
ئیبن خەلەکان سەرەتا بەنياز بووە وفيات الأعيان لەسەر ساڵی مردنی کەسانی ناودار بنوسێتەوە، بەڵام دواتر بۆی دەرکەوتووە ئەمە ئەستەمە و قورسە، ناچار بەپێی پیت ژیاننامەی ناودارانی ڕێکخستووە بەجۆرێک هەرکەس یەکەم پیتی ناوەکەی هەمزە بێت پێشیی خستووە دواتر ئەوەی دووەم پیتی ناوەکەی ئەم پیتەیە یان نزیکە لێوەی، ئەمەش لەپێناو ئاسانکاری بۆ خوێنەر، بەڵام وەک خۆی دەڵێت لایەنێکی خراپیشی هەبووە ئەویش تێکدانی ڕیزبەندی زەمەنی ژیانی کەسانی ناودارە(24).
ئیبن خەلەکان ژیاننامەی هاوەڵانی پێغەمبەر(د.خ) یان شوێنکەوتەکانیان (تابعین) یان خەلیفەکانی تۆمار نەکردووە تەنها کۆمەڵێکی کەم نەبێت کە خەڵک پێویستی زۆری پێیانە. هەروەها ژیاننامەکانی شاکارەکەی پەیوەست نییە بە توێژێکی دیاریکراو، بەڵکو هەمەجۆر و هەمەچەشنە و لە نوسینەوەی ژیاننامەکاندا کورت بڕی کردووە و تاپێی کرابێت هەوڵیداوە ساڵی لەدایکبوون و مردنيان ساغ بکاتەوە لەگەڵ ڕەچەڵەک و نەسەبیان، جگەلەوەش بەکورتی باسی لایەنە باشەکانی ناودارانی کردووە لەگەڵ هەرشتێکی تایبەت کە هەیانە وەک شیعر یان نامە یان هەڵوێستێکی دیار.
لە پێشەکی وفيات الأعياندا ئیبن خەلەکان ڕونیکردۆتەوە کە نایەوێت ژیاننامەی خەلیفەکان تۆمار بکات، ئەوانە نەبێت کە ساڵی وەفاتیان دەزانرێت. خۆ بواردنیشی لە نوسینەوەی ژیاننامەیان لەبەرئەوە نەبووە کە شتی دەست نەکەوتووە، بەڵکو بەهۆی میتۆدی نوسینەوەی کتێبەکەی بووە و نەیویستوە چاو لە بەرهەمەکانی تر بکات و دووبارەیان بکاتەوە(25).
کۆمەڵێک زانیاری بێ وێنە و بێ پێشینە هەن لە وفيات الأعياندا دەربارەی دوا ڕۆژەکانی حوکمڕانی فاتمییەکانی میسر، لەگەڵ سەردەمی حوکمڕانی سەلاحەدینی ئەیوبی و ژیاننامەی ئەم ناودارە و ئەسەدەدین شێرکۆی مامی(26).
خاڵی بەهێزی وفيات الأعيان لەوەدایە بە بەراورد بە کتێبە هاوشێوەکانی کە نوسەرەکەی گرنگی زۆریداوە بە سەلماندنی ساڵی لەدایکبوون و وەفاتی ناوداران بەجۆرێک ئەگەر ساڵی مردنی ناودارێکی دەست نەکەوتبێت ئەوا ژیاننامەکەی هەڵگرتووە و پۆزشی بۆ خوێنەر هێناوەتەوە و زۆرجار دەڵێت ژیاننامەی فڵان کەسم نەنووسی لەبەرئەوەی ساڵی وەفاتەکەیم نەدەزانی(27)، ئەمەش بۆ زانایانی فەرموودەناسی زۆر زۆر گرنگە تا لە ڕێی ساڵەکانی وەفاتی ناودارانەوە سەنەدی ڕاوییەکانی فەرموودە ساغ بکەنەوە و پەیوەندی ڕاوییەکان بەیەکترەوە بزانن و سەنەدی بچڕاو (منقطع) لە سەنەدی پێکەوە گرێدراو (متصل) جیا بکەنەوە، هەر بەهۆی ئەمەشەوە گەلێک کەس ئاشکرا کراون کە فەرموودەیان هەڵبەستووە و بەڵگەیان نەبووە کە لە دەمی پێش خۆیان بیستبێت. ؛
$سەرچاوە و پەراوێزەکان$
(1) جب: علم التأريخ، ترجمة لجنة الترجمة لدائرة المعارف الإسلامية (ابراهيم خورشيد وآخرون)، دار الکتاب اللبناني، بيروت، ص 100 ؛ ڕجب محمود بخيت: اعلام المؤرخين، مکتبة جزيرة الورد، القاهرة، ص 240
(2) شاکر مصطفی: التأريخ العربي والمؤرخون العرب، دار العلم للملايين، بيروت، ط 3 سنة 1987، ج1، ص430.
(3) يسري عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، حتی القرن الثاني عشر الهجري، دار الکتب العلمية، بيروت، ص78.
(4) علي ابراهيم حسن: استخدام المصادر وطرق البحث في التاريخ الاسلامي العام وفي التاريخ المصري الوسيط، مکتبة النهضة المصرية، القاهرة، ط3، 1980، ص 156.
(5) ابن خلکان: وفيات الاعيان وانباء ابناء الزمان، تحقيق احسان عباس، بيروت، ج1، ص 19_21.
(6) تغري بردي: النجوم الزاهرة في ملوک مصر والقاهرة، المؤسسة المصرية للکتاب، القاهرة، 1963، ج7، ص 353.
(7) ابن خلکان: وفيات الأعيان وأنباء أبناء الزمان، ج1، ص5 ؛ يسري عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، ص 120
(8) الصفدي: الوافي بالوفيات، تحقيق، احسان عباس، بيروت، 1969، ج7، ص 313 ؛ الکتبي، فوات الوفيات، تحقيق، إحسان عباس، دار صادر، بيروت، ج1، ص 113.
(9) الأسنوي: طبقات الشافعية، تحقيق، عبدالله احمد الجبوري، مطبعة الارشاد، بغداد، ج1، ص 495.
(10) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج2، ص 344 ؛ فرانز ڕوزنثال: علم التاريخ عند المسلمين، ترجمة صالح أحمد العلي، مؤسسة الرسالة، بيروت الطبعة الثانية، 1983، ص 764
(11) عبدالقادر أحمد طليمات، مظفرالدين کوکبري، المؤسسة المصرية العامة للتأليف، القاهرة، 1963، ص 15 55.
(12) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج7، ص 27_36 (دراسة المحقق).
(13) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج7، ص 23 _ 24.
(14) ابن خلکان: وفيات الاعيان، ج4، ص 115_120.
(15) فراز ڕوزنثال: عام التاريخ عند المسلمين، ص 764 ؛ شکيب ڕاشد آل فتاح: مجدالدين بن الأثير (دراسة نصية)، بحث منشور في مجلة الدراسات الموصلية، العدد 33، ڕجب 1432 ه/ حزيران 2011.
(16) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج1، ص 123؛ ج3، ص 195_196، ج4، ص 10 ؛ عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين ص 120 121.
(17) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين ص 120.
(18) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين، ص 120.
(19) علي أبراهيم حسن: استخدام المصادر وطرق البحث في التاريخ الاسلامي، ص 156.
(20) علم التاريخ عند المسلمين ص 764.
(21) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين، ص77.
(22) فرانز ڕوزنثال: علم التاريخ عند المسلمين ص 764 ؛ عبدالرحمن البدوي: موسوعة المستشرقين ص 399.
(23) عبدالغني عبدالله: معجم المؤرخين المسلمين ص 77.
(24) ابن خلکان: وفيات الأعيان، ج1، ص19_21.
(25) وفيات الأعيان، ج1، ص 19_21.
(26) علي ابراهيم حسن: استخدام المصادر ص 156.
(27) ڕجب محمود البخيت: أعلام المؤرخين مکتبة جزيرة الورد، مصر، ص 241.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,289
HashTag
מקורות
פריטים המקושרים: 4
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
סוג המסמך: שפת מקור
Technical Metadata
זכויות היוצרים על מוצר זה כבר הוציא לKurdipedia על ידי הבעלים של הפריט!
איכות פריט: 98%
98%
נוסף על ידי ( هاوڕێ باخەوان ) על 19-07-2020
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( زریان سەرچناری ) ב- 19-07-2020
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( زریان سەرچناری ) על: 19-07-2020
קשר
פריט זו נצפתה פעמים 2,289
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 522,228
תמונות 105,702
ספרים 19,687
קבצים הקשורים 98,577
Video 1,419
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
Folders
מאמרים - ספר - גיליון כורדי מאמרים - ספר - מחוכם מאמרים - סוג המסמך - שפת מקור מאמרים - Publication Type - Born-digital מאמרים - ניב - עברית מאמרים - פרובנס - ישראל מאמרים - ספר - חברתי מאמרים - Publication Type - Scanned Document מאמרים - פרובנס - Kurdistan הספרייה - פרובנס - ישראל

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.547 2!