عەگید کاباییل، بۆکسێنەری کوردی باکووری کوردستان لە پاڵەوانێتی ئەڵمانیا شکستی بە بۆکسێنەرێکی یۆنانی هێنا.
پاڵەوان کوردەکەی شاری دێرسیمی باکووری کوردستان، تەمەنی 28 ساڵە و لە ئەڵمانیا دەژی، شەوی ڕابردوو لە یارییەکی بەهێزدا بەرامبەر بە ئێڤجینیۆس لازاریدیسی یۆنانی یاریکرد و یارییەکەشی لێبردەوە، بەو بردنەوەیەش بووە پاڵەوانی جیهان لە پاڵەوانێتیی WBA.
یارییەکە لەسەر ئاستی کێشی قورس بوو، بۆکسێنەرە یۆنانییەکە کە تەمەنی 32 ساڵانە، سێ گەڕی یارییەکەی بە عەگید دۆڕاند و ئەنجامەکانیش بەم شێوەیە بوون، 100-90، 99-91، 98-92.
ئەوەی جێگەی سەرنجە عەگید کاباییلی کورد، لە ژیانی پیشەگەریدا 20 یاری ئەنجامداوە و سەرجەمیانی بردووەتەوە، 13 لەو یارییانە بەرامبەرەکەی والێکردووە کە خۆی بەدەستەوەبدات.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,599
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!