کەکانی تۆڵەی شەهید ساڤاش #ئامەد# ڕایگەیاند، لە 20ی تەممووزدا لەسەر ڕێگای سەیران تەپەی یەنیشەهیر لە ئامەد لە دژی پاسێکی سەربازان، کە کاری گواستنەوەی سەربازان بووە بە شەودا، چالاکییەکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە دوو قۆڵەوە بە تەقەمەنی چالاکییەکە ئەنجامدراوە و دوای چالاکییەکە ژمارەیەکی زۆر ئامبولانس چوونەتە شوێنی چالاکییەکە، بەڵام ژمارەی بریندارانی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، یەکەکەیان سەرکەوتوانە و بە سەلامەتی لە شوێنی ڕووداوەکە دوور کەوتوونەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، ئەو چالاکییە بۆ یادی فەرماندەی پێشەنگیان شەهید ئەسمەر کیار و شەهید ئوڵاش ئادالی ئەنجامدراوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,493
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!