دەقی پرسەنامەکە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی (شێخ حسێن پیرخدری)، کەسایەتی دیاری ئاینی و تەریقەتی نەقشبەندی و سەرۆکی وەقفی سوننی هەرێمی کوردستان، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ڕادەگەیەنین و سەرەخۆشی له موریدان و شوێنکەتووانی ڕێبازەکەی دەکەین.
کوردستانی عیراق بەردەوام لانکەی ڕێبازە بەرزە مرۆییەکان، و ناوەندی پێگەیشتنی پیر و شێخ و پیاوچاکان بووە. لە دەستدانی شێخ حسێن پیرخدری، زیانێکی گەورەیە کە بەر ئەم ڕەوتە دەکەوێت، بەڵام بەردەوامیی شوێنکەوتووانی، خواستی چاکەخوازی و مرۆ دۆستیی، ڕێباز و یادی شێخ حسێن بە نەمری دەهێڵێتەوە.
خوای گەورە مامۆستای کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,551
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!