لە پیربولای ناوچەی حەفتانین سەربازانی تورکی داگیرکەر لەلایەن هیزەکانیی گەریلاوە گەمارۆدران و هێرشیانکرایەسەر. لەو شەڕەدا تاوەکو ئێستا 13 سەربازی سوپای تورک کوژراون.
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دەستەیەک لە سەربازانی سوپای تورک لە پیربولای ناوچەی حەفتانین لە جموجوڵادا بوون و لەلایەن گەریلاکانی ئازادیی کوردستانەوە گەمارۆدران و گورزی قورسیان لێدرا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو شەڕەدا تاوەکو ئێستا و ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە 13 سەربازی سوپای تورکی داگیرکەر کوژراون.
شەڕەکە بەردەوامە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,519
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!