خوای گەرميان و کوێستان يەک خودايە
هەر خودا خودایە ئەوەیتر تۆز و بایە، خودای تاقانە، لە هەموو شوێنێک بوونی هەیە و باڵادەست و ڕانەوایە بەسەر گەردوندا، هیچ جیاوازییەکی نیە لە کوێستان یان گەرمیان بیت، خودا هەر زانیار و ئامادەیە و حەقی کۆریسی لە قۆچداری وەردەگرێتەوە، هیچ تاوان و پاداشتێکی لێ وون نابێت و هەزار دەرگات لەسەر پشت بۆ دەکاتەوە، کەسی بێ کەسانە، ئاودێری دێمەکارانە و لە هەموو شوێنێک و کونجێکی دونیا و جیهان و گەردون ئامادەیی هەیە، ئه و ئیدیۆمەش ڕێنمایی و ئامۆژگارییە بۆ بەندەکان و مرۆڤایەتی کە لە هەر شوێنێک بوویت خودا لەبیر نەکەیت، لە کوردستانیش گەرمیان و کوێستان گەڕاون بۆ لەوەڕاندنی ئاژەلەکانیان بۆیە وتراوە: (خوای گەرميان و کوێستان يەک خودايە)[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,258
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!