چل و یک ساڵ پێش و تەنیا چەند مانگ دوای شۆڕشی گەلانی ئێران، خومەینی ڕێبەری ئەوکاتی ئێران بە دەرکردنی فیتوای جیهاد دژ بە کوردەکان شەڕێکی گشتگیری بە سەر کوردەکاندا سەپاند و هەر لە یەکەم ساڵەکان هەزاران لاوی کورد لەسێدارە دران و یان گوللە باران کران.
ئەمڕۆ 28ی گەلاوێژ، ساڵرۆژی دەرچوونی فەرمانی جیهاد ڕوحوڵڵا خومەینی دژبە خەڵکی کوردستانە، بە پێی ئەو فەرمانە هەزاران کەس کە ئەندامانی ئەرتەش، سپا و هێزەخۆبەخشەکان و هێزی ئاسمانی ئێران بوون بە پشتیوانی تۆپخانەکان هاتنە کوردستان و خەڵکێکی مەدەنی زۆریان کوشت.
لە ساڵانی دوای ئەم هێرشە گشتگیرەدا و دوای فەرمانی جیهادی خومەینی کوشتوبڕی خەڵک لەلایەن هێزە ئەمنی و نیزامیەکانی حکوومەت لە کوردستان هێشتا درێژەی هەیە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2016ی زایینی تا ئێستا لانیکەم 955 #کۆڵبەر# کوژرا و بریندار کراون، 387 هاووڵاتی کورد لە سێدارە دراون، 133 هاووڵاتی مەدەنی کوژراو بریندار کراون، 73 هاووڵاتی لە بەندیخانەکان گیانیان لەدەست داوە و 197 کەسی دیکە لە سنوورەکانی کوردستان بە هۆی تەقینەوەی مین کوژراون یان بریندار کراون.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,200
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!