دەڵێی تەنیمۆکی سێرێ یە
سێر: ساجی نان کردن، کە دەخرێتە سەر ئاگردان و کوچکان و ئاگری لەژێردەکرێتەوە دووکەڵی گڕەکە بەر بنمیچی سێرەکە دەکەوێت و ئەوەش هەموو ڕۆژێ دووبارە دەبێتەوە، بۆیە دووکەڵەکە شێوەی سرێژێکی قیڕی کەڵەکەبوو دەردەکەوێت، دووکەڵ و تەم لەڕەنگ دا بەیەک دەچن، ئینجا به و دووکەڵە ڕەشەی بن سێرەکە دەوترێت(تەنیمۆک) کە کەیبانوو دەستی بەرکەوێت و لەئەنجامی کارکردن و دەست بۆ دەموچاوبردنی لای لوت و ناوچەوان و چەناگەی ڕەش دەبێت، بۆ کەسێکی ناشیرین و ڕەنگ خۆڵەمێشی دەوترێت ئەوە چیە دەڵێی(تەنیمۆکی سێرێ-یە) واتە ڕەش و ناشیرین و بۆر و شین و مۆرە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 131
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!