$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیس و جەندرمەکانی تورک لە ناوچەی نوورهاک و جەلال گورگوم هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. بەپێی زانیاریەکان تا ئێستا 12 کەس دەستگیرکراون. هەر 12 کەسەکە بۆ بەڕێوەبرایەتی پۆلیسی مەڕاش براون.[1]
$باشووری کوردستان$
- کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر، بڕی نیو ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە پەرستگای #لالش#، لەپێناو نۆژەنکردنەوەی ئەو پەرستگایە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- هێزەکانی سووریای دیموکراتی #قەسەدە# هێرشێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی لە گوندێکی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا تێکشاند.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوچەی قونەیترەیان لە باشووری سووریا بۆردومان کرد.[2]
- یۆنان داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد، چاوبخشێنێتەوە بە یەکێتی گومرکیی لەگەڵ تورکیا، وەک وەڵامێک بۆ بەردەوامیدانی ئەنقەرە بە چالاکییەکانی گەڕانی بەدوای غازدا لە ناوچەی ململانێ لەسەر لە دەریایی ناوەڕاستدا.[2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,581
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!