بزن و عەینەکیان نەگۆتیە.
بزن، ئاژەڵێکی ماڵی و کێوییە، کۆمەڵێک خاسیەت و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وەک بزێوی و لاوازی و ڕەقەڵەیی و کەم شیری و قاڕەی بەرز، هەموو ئەوانە وایکردووە مرۆڤ لە زۆر ئیدیۆمدا بەکاری بهێنێت و بزن بکاتە نمونە وەک:(بزن بۆ شەوێک شوێنی خۆی خۆش دەکات) و(دەڵێی بزنە بەتەگەیە) و(خوا حەقی بزنی گۆریس لەبزنی شاخدار دەکاتەوە) و(دەڵێی بزنە)و تاد، لێرەش جارێکیتر بزن لە ئیدیۆمدا بەکارهاتووە دەوترێت(بزن و عەینەکیان نەگۆتیە) عەینەک، چاویلکەیە، هەندێک جار کەسێک زۆر بنەمای دواکەوتویی و نەفامی و کەودەنی و گەمژەیی و گەڵۆری و کەرێتی و گێلی تێدایە، یان لە کەلتورێکی دواکەوتویی پێگەیشتووە، یان لە ئاستی پلەیەکی وەزیفی وکارگێڕی و یاسایی و پزیشکی ئەوتۆدایە، ئەگەر هەڵەیەک لەسەر بنەماکانی خۆی بکات پێی دەوترێت بەخوای(بزن و عەینەکیان نەگووتیە).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,469
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!