دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکایەتی یەکێتی:
بەڕێزان خانەوادە لیوا ئەنوەر عەزیز باوە
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی، لیوا ئەنوەر عەزیز باوە، تێکۆشەری دێرین و جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێرمان پێگەیشت.
لیوا ئەنوەر تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوی ڕێگای ڕزگاری بوو، کە تەمەنی خۆی بۆ خەباتی گەلەکەی تەرخانکرد و پێشمەرگەیەکی سەرڕاست و دڵسۆزو بەوەفای یەکێتی بوو، کە هەمیشە ڕێگابەرنەدانی کردبووە سەرمەشقی خەباتی شۆڕشگێڕی.
لەم ماتەمەدا، پرسه و سەرەخۆشی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین و بەشداری خەمتانین، ڕوحی هەڤاڵی کۆچکردووشمان بۆ هەمیشە شادبێت
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,361
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!