بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئاگۆستی 2020 دا، لانیکەم 54 هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، 35 کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، 4 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و 8 کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها 7 #کۆڵبەر# و کاسبکاری کوردیش دەستبەسەر کراون.
زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای #سنە# دەستبەسەر کراون کە 24 حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی 21 هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، 8 هاووڵاتی لە پارێزگای #کرماشان# و هاووڵاتییەک لە پارێزگای هەمەدان تۆمار کراوە.
چوار کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن و چوار کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,470
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!