فەتاح بەگ ئەمجەدی کوڕی یەعقوب بەگ، یەکێک بووە لە بەگزادە هەڵکەوتوو و ڕۆشنێرەکانی #وەڵەبەگی# کە بە دڵسۆزی و وەفادارییان بۆ گەل و هۆزیان ناسراون. س
شایەنی گوتنە، دوای ئەوەی داوود بەگی جاف، سەرۆکی عێلی جاف، ساڵی 1959 پەنای بردە ئێران، ئەم فەتاح بەگە گشت سەرۆک تیرە و هۆزەکانی جافی ئێرانی کۆ کردەوە و پێکەوە چوونە سەردانی داوود بەگ لە #کرماشان#دا و، وەک سەرۆکی باڵای جاف بەگشت بەشەکانییەوە، پشتگیری و وەفاداریی خۆیان بۆ ئەو زاتە دووپات کردەوە.[1]