ناوەندی ڕاگەیاندی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-#قەسەدە# لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هێزەکانی یەکەی دژە تیرۆردا دەست بەسەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)دا گیراوە.
لە ڕاگەیێنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
لە ناوچەی #گرێ سپی# یەکینەکانی دژەتیرۆر لە 2ی ئەیلولی 2020دا دەستیان بە سەر جبەخانە و چەندین چەک و تەقەمەنیی میتی تورکیادا گرتووە کە بە مەبەستی تێکدانی ئارامی و ئاسایشی ئەو ناوچانەی لە ژێر کۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردان، کۆکرابوونەوە. بەم چەک و تەقەمەنیانە دەیانویست لە شاری ڕەقاش ئاڵۆزیەکی وەکو دێرزۆر دروست بکەن کە لەو پلانەیاندا سەرکەوتوو نەبوون. لەم ئۆپڕاسیۆنە ئامادەکاریەکانی میتی تورکی بۆ ئەو کردەوەیە پووچەڵ کرایەوە.
ئەو جبەخانەیەی دەستی بەسەردا گیرا:
-83 مین
-50 نارنجۆک
-یەک دەمانچە
-82 فیشەکی دەمانچە
-2 دەنگبڕ
-2 AK-47
-8 مەخزەنی AK-47
-700 فیشەکی AK-47[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,614
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!