تەیری گول عاشق بەداری زەقنەبوتە
تەیر، لەزمانی عەرەبییەوە وەرگیراوە و بەکوردی واتە(باڵندە) ، زەقنەبووت هەندێجار بە(ژەقنەبووت)یش گۆدەکرێت، ئەویش وشەیەکی ئایینیە، لەئاینی ئیسلامەوە(شەجرەت زەقوم)ی عەربییەوە هاتووە، کە ڕووەکێکی ناو دۆزەخە ئەوپەڕی تفت و تاڵ و زووخاوە، دۆزەخیانی پێ سزادەدرێت، گول، واتە(گڕوو) تەیری گول واتە باڵندەی گڕوو خولیایی داری ژەقنەبووتە، ئەمە بووە بە ئیدیۆم بۆ ئه و کەسانە بەکاردەهێنرێت کە خۆیان کەسی خراپن و تەنها کاری خراپیشیان لێ چاوەڕوان دەکرێت، یان خۆیان کەسی ناڕێکن و هاوڕێکانیشیان هەر دەبێت وەک خۆیان ناپەسند بن، به گوزارشتەوه به و کەسانە دەگوترێت(تەیری گول عاشق بەداری ژەقنەبووتە).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,789
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!