تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
وتراویشە(تا ماڵ بیەوێت بە مزگەوت حەڕامە)، دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، ڕۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و دەڵێت هەر کەسێک مزگەوتەکانی خودا ئاوەدان بکاتەوە خێرێکی گەورەیە و پاداشتێکی گەورەی لەلایەن خوداوە پێ دەدرێت، دواتر خێرومەندەکە دەڕوات و مەلایەکەش بانگی کوڕەکەی دەکات و دەڵێت: کوڕم ئه و فەرشەی ببەوە ماڵەوە.
کوڕەکەشی دەڵێت: بابە تازە چت به و پیاوە گووت، چۆن بیبەمەوە ماڵێ، باوکیشی دەڵێت: لەماڵێ فەرشی وامان هەیە ئەویش دەڵێ نا، ئێ کەواتە کورد فەرمویەتی: تاماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە کوڕم.
هەموو شتێک لە پێناوی ماڵ و منداڵ و پێداویستیەکانی خۆتە و ئینجا دەتوانی لەسەر ئەوانەوە خێرو دەستی باشە و چاکە بۆ شوێنەکان و کەسەکانیتر ببەیت، مزگەوت کە ماڵی خودایە پێش ماڵی خۆت نییە بۆ ئاوەدانکردنەوە و خزمەتکردنی بۆیە کورد لە دێرزەمانەوە بە ڕاستی و دروستی فەرمویەتی: تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,383
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!