نەگوڵی گەنمی دیووە، نەچەقەنەی ئاش
ئه و نانەی ئەوڕۆ لەخوانە بەڕەنج و زەحمەتکێشان و خاوێرڕشتنێکی زۆر(ئارەقەڕشتن)ی جوتیار و کشتیار و وەرزێر و دروێنەکەر وسەپان و پاڵه و تێلەکێش و گیشەکەر و خەرمان کوتان و گێرە و شەن و کەوکردن و لەسەرهەند و بێژینگدا گێشکە و کوزری گیراوە و ڕەوسەی سوری خلەوخەرمانی داگیراوە و باراشی لە گوێدرێژ بارکردووە براوەتە ئاشی و نۆرە و سرەی بۆگرتووە هاڕیوویەتی و هەویرشێڵان و داروچیلکە و ئاگری بن ساج و ماندووبونی نانکەر و کەیبانوو ئینجا گەیشتۆتە سەر سفره و خوان واتە زۆر بەماندووبون و هیلاکەتی و ڕەنجکێشیەوە هاتۆتە بەرهەم، زۆر جاران له و کوردەوارییەی خۆمان کەسێک بە ڕزقێک یان بەرهەمێک ماندوو نەبووە پێان وتووە(حازرخۆری مفتەخۆر) هاوشێوەی ئه و کەسانە بە ئیدیۆمەوە پێان دەوترێت(نەگوڵی گەنمی دیووە، نەچەقەنەی ئاش) واتە بەهیچ ماندوو نەبووە زەحمەتی نەکێشاوە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,675
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!