دڵ ئاوێنەی دڵە
وتراویشە(دڵ ئاگای لەدڵە) ئاوێنە خاسیەتی تیشکدانەوەی هەیە، ئەوەش چوێنراوە بە(دڵ) هەندێجاریش دڵ بە(شوشه) لەقەڵەمدراوە وەک(دڵ شوشەیە کەشکا چاک نابێتەوە)، زۆر وا ڕێکەوتووە کەسێک دەچێتە دڵتەوه، لەلای خۆتەوە خۆشەویستیەکت بۆی دەبێت، کاتێک نزیکبونەوەیەک یان گفتوگۆیەک بێتە بەرباس هەردوو لا خۆشەویستیەکە بەجۆرێک لەجۆرەکان دەردەبڕن، هەردوکیان دەڵێن(دڵ ئاوێنەی دڵە یان دڵ ئاگای لەدڵە) ئه و ئیدیۆمە لەکاروکردەوەی ڕۆژانە و پیشەیی و خزمایەتیشدا دەردەکەوێت ئەگەر دوو کەس یەکتریان بۆ خوا ومرۆڤایەتی و خزمایەتی بێ بەرژەوەندی خۆش بوێت بەئیدیۆمەوە دەوترێت(دڵ ئاوێنەی دڵە) واتە پەرچەکردار وڕەنگدانەوەی یەکترن بۆ یەکتر خۆشەویستن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,272
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!