بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ
ئه و ووڵاغە بەرزەی لە ئەسپ و ماین دەتکێتەوە، ئەگەر بۆ سوارسوارێنێ و غارغارێن دەست نەدات، باری پێ دەگوازرێتەوە، نازناوەکەوی دەبێتە(بار+گیر)، هەموو بارەبەرێک لەبەر قورسی بارەکەی زوو زوو بە هۆی ئه و فشارەی دەکەوێتە سەر ئەندامی دەرچەی(تەرس)ی خۆی دەکات، تەرس پاشەڕۆی ووڵاغە بەرزەیە چ ئەسپ و ماین و ئێستر و گوێدرێژ، تەرس ئەگەر بۆ پەینی ئاژەڵی نەبێت بۆ هیچ شتێک دەست نادات و بێ کەڵکە و لەگەڵ ئەوەشدا بۆنیشی ناخۆشە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەکەسی نەفام و کەودەن و بێ خێر و هیچ لەبار نەبوو دەوترێت بارگیر هەر تەرسی لەدوای خۆی بەجێ دێڵێ.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 204
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!