بازووبەند جۆڕێکە لەخشڵی خانمانی کورد کە ناوەکەی بەخۆیەوەیە لە بازووی قۆڵ دەبەسترێ.
بازووبەند خشڵێکی چوارگۆشەیە لای ڕاست و چەپ و خوارەوەی یەکی لوولەیەکی زیووی پێوەیە.
لە #سلێمانی#، #گەرمیان# و #سنە#یش بەبەڵگەوە هەبووە و بەکار هاتووە.
وێنەی فایلی پەیوەندیداری خاتوونەکەیش کە هەردووقۆڵی بازووبەنی پێوەیە بیستەکانی سەدەی ڕابردووی شاری سلێمانییە.[1]