لیوجی کۆلانی، بەڕەچەڵەک کوردی لەدایکبووی ئەڵمانیا ڕۆژی دووشەممە 17-09-2019 لە تەمەنی 91 ساڵی لە شارۆچکەی کارلسرو لە باشووری ڕۆژاوای وڵاتەکە کۆچی دواییکرد.
کۆلانی دیزاینی لە بوارەکانی ئۆتۆمبێل، قەنەف، شوشەوات، تەلەڤزیۆن، کامێرا و جلوبەرگ دەکرد.
بەهۆی کارە سەرنجڕاکێشەکانی، دەرفەتی کار لە هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، مەکسیک، ئەمریکا، ڕووسیا، چین و ژاپۆن بە لیوجی دراوە.
لیوجی دیزاینی بۆ کامێرای کانۆن T90 کردووە کە بە یەکێک لە چیرۆکە هەرە سەرکەوتووەکانی ئەم پیاوە کوردە دەناسرێت.
لیوجی دەڵێت: بیرۆکەی چوار هەزار دیزاینی لەسەر پارچە کاغەزێک نووسیبوو، ئەمە جیا لەو دیزاینانەی کە لە بوارە جیاجیاکاندا ئەنجامیداوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ گاردیانی بەریتانی، لیوجی دەڵێت: لە ئەڵمانیا لەدایکبووە، بەڵام 200 ساڵ لەمەوبەر باپیرە گەورەکانی لە ئەڵمانیا و سویسرا ژیان و بەڕەچەڵەکیش لە کوردستانەوە هاتوون.
لیوجی هەمیشە جلی سپی پۆشیوە، هەموو جلوبەرگەکانی لە شەڕواڵ، پێڵاو، جلی ژێرەوە و کاژێرەکەی دیزاینی خۆیەتی. دەڵێت: تەنیا شتێک کە دیزاینم نەکردووە ملپێچە سپیەکەمە.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 35,141
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!