دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری #کۆیە# بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوید ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندرووستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری ڕێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە ڕێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیووانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی #شنگال# دامەزراوە. جیا لەمەش دکتۆر نەمام ژمارەیەکی زۆری برینداری منداڵ و ئافرەتی ئاوارەی لە کەمپەکان چارەسەر کردووە.
لە ڕۆژی 01-04-2021 دا بەهۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا، نەمام لە تەمەنی 52 ساڵیدا لە ستۆکهۆڵم پایتەختی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد. [1][2]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 22,088
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!