پێکهێنانی دەوڵەتی ماد و ڕووخانی ئیمپراتوورییەتی ئاشوور
نووسینی: محەمەد ساڵح ئیبراهیمی (شەپۆل)
لە مێژووی ژیانی مرۆڤدا هیچ شتێک لە ئاو گرنگتر نەبووە، چونکە ئاو هەوا خۆش دەکات و زەوی دەڕازێنێتەوە، گشت کاتێک بە درێژایی مێژوو بۆ ئەوەی چەم و ڕووبار و ئاو وە دەستخرێت تا مرۆڤ کەڵکی لێوەربگرێت هۆکار گەلێک بەر لە هەموو شتێک بەدیهاتوون کە بوونەتە سەبەب و هۆکاری پێکهەڵپرژانی مرۆڤەکان و شەڕ و پێکدانانی خوێناوی لێکەوتۆتەوە، واتە ڕکەبەرایەتی و توندووتیژیان لەگەڵ یەکدا کردووە بۆ ئەوەی یەکێکیان بۆ کەڵک وەرگرتن لە ئاو لەوەکەی تر دەست پێشخەر بێت، تەنانەت لە دونیایی ئەمڕۆشدا کەڵک وەرگرتن لە ئاو و سروشتی دەورووبەری ئاو یەکێک لە هەرە گرنگترین مەبەستەکانی جێی باس و خواس و لێدوانی دەوڵەتەکانە و بە گرنگترین سەرچاوەئ ناکۆکییەکان ئەژمار دەکرێت.
مرۆڤ لە کەونەراوە سەرنجی بۆ ئەم مەبەستە گرنگە ڕاکێشاوە، تا ئەو جێگایەی دوای تێپەڕکردنی سەردەمی کۆچ ڕەوی بنیادەمەکان لەو شار و گوندانەدا نیشتەجێ بوون کە لە سەرچاوە ئاوییەکان نزیکتر بوون، واتە مرۆڤ گشت کاتێک تێکۆشاوە لە چەم و ڕووبار نزیکتر بێت و لە ئاو کە مایەی ژیانە باشتر بتوانێ کەڵک وەربگرێت[1]
הערה: אין לנו קובץ PDF של ספר זה, אנא עזור כורדיפדיה כדי לקבל את הקובץ הזה! שלח ספר פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,544
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!