بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن
چلەی زستانێ سەرماوسۆڵەیە و دونیا دەیبەستێت و کاریلە ناتوانێت لەساردوسڕەی هەڵبکات مەگەر بەرخ بەرگەی ئه و سەرمایە بگرێ و گۆلکیش لەمانگی ڕەشەمانگ بزێ، مانگ ونیوێک شیری دایکی دەخوات و زوو بەهاری بەسەر دادێت و گیا زۆر دەبێت و تێر گژوگیا دەخوات و گەورە و قەڵه و دەبێت و کاریش لە ئادارێ بزێ پەسندە چونکە ساردوسۆڵەی زستان بارگەی پێچاوەتەوە و کاریلەش به و بارودۆخەوە جوانتر گەشە دەکات هەربۆیە وەکو ئەزمونی کوردەواری بووە بەدرکە و کینایە و کورد ئەزمونان وتویویانە(بەرخی چلەی، گۆلکی ڕەشەمەی، کاری ئادارێ پەسندن).[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,295
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!