پڕۆفیسۆر دکتۆر #شێروان بابان# 1949 -2020
1-پڕۆفیسۆر دکتۆر شێروان بابان لە 26-10-1949 لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە لە ساڵی 1954 دەستی بەخوێندنی سەرەتایی کردووە هەر لە شاری سلێمانی
2-لە ساڵی 1968 ئامادەیی تەواوکردووە
3-لە ساڵی 1969 چووەتە بەشی کیمیا لە زانکۆی سلێمانی
4-لە ساڵی 1972 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێناوە لە زانسی کیمیا لە زانکۆی سلێمانی
5-لە ساڵی 1975 بووە بە موعید لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی سلێمانی
6-لە ساڵی 1982 بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای بەدەست هێناوە لە وڵاتی بەریتانیا لە کۆلێژی سوانزێ لە وێلز
7-لە ساڵی 1982 دامەزراوە بە مامۆستا لە بەشی کیمیا لە کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سەڵاحەددین-#هەوڵێر#
8-لە ساڵی 1984 هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ مامۆستا) بەناز شازەمان (، خاوەنی سێ منداڵە بەناوی) باخان -گوڵان-میر
9-لە 17/8/2020 کۆچی دوایی کردووە
ئەو زانکۆ و کۆلێژی پەیمانگەیانەی تێیدا کار و پیشەی مامۆستایی کردووە...
1-س• 1983-1992: مامۆستا بووە لە بەشی کیمیا لە کۆلێژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەدین -هەوڵێر
2-س• 1992-1997: سەرۆکی بەشی کیمیا لە کۆلێژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەدین
3-مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی کشتوکاڵ وە کۆلێژی زانست وە کۆلێژی پزیشکی و بایۆلۆجی
4-س• 1997-2007: مامۆستا بووە لە بەشی کیمیا لە کۆلێژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەدین
5-مامۆستا و سەرپەرشتیاری قوتابییانی خوێندنی بالا) ماستەر و دکتۆرا (لە کۆلێژی کشتوکاڵ زانکۆی سلێمانی
6-س• 2012: سەرۆکی بەشی کیمیا لە کۆلیژی پەروەردە زانکۆی سەڵاحەدین
7-س• 2017: جێگری ڕاگری زانکۆی کیتاب و (ڕاگر لە پەیمانگای تەکنیکی پزیشکی گەشە)
کار و چالاکییە لاوەکییەکان...
1-ئەندامی لێژنەی یەکسان کردنی بڕوانامەکان لە وزارەتی خوێندنی بالا
2-دەستەی بۆردی گۆڤاری) جورناڵی (زانکو
3-بەڕێوبەری سەنتەری ڕۆشنبیری زانکۆی سەڵاحەدین
4-ئەندام لە ناوەندی دەستەی سەلامەتی
5-ئەندام لە ناوەندی زانستی
6-ئەندام لە ناوەندی گەشەپێدان
7-ئەندامی سەندیکای کیمیاگەرانی کوردستان
8-ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی دڵنیایی جۆری بۆ پێدانی بڕوانامە
9-ئەندامی ڕاوێژکاری لە گۆڤاری بابیلۆنی کوردی لە #ئێراق#[1]