(بۆ قەرەجێک)
بەس تەماشای ناو لەپم کە،
خۆ من نامەوێ پێم بڵێی :
دەبم بە باوکی چەند منداڵ !
زەنگین دەبم، یا هەر وا لات ؟
تەنیا شتێکم پێ بڵێ :
هەتا مردن وەک تۆ دەژیم !
یا خۆ دەبمە خاوەن وڵات !؟
(عەبدولڵا پەشێو)
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,093