بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی، میدیاکان، و دەزگا پێوەندیدارەکان دەگەیەنین بەداخێکی گرانەوە کاک مووسا باباخانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە دەستی تێرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری #هەولێر# تێرۆر کرا.
هاوڕێ مووسا باباخانی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، 14ی گەلاوێژ لەلایەن دوو تێرۆریستی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕفێندرا و بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 16ی گەلاوێژ تەرمی بێ گیانی لە حاڵێکدا ئاسەواری ئەشکەنجەی قورسی پێوە دیار بووە، لە ژوورێکی هۆتێلی “گوڵی #سلێمانی#” لە شاری هەولێر دۆزرایەوە.
کاک مووسا باباخانی، خەڵکی #کرماشان#، لەدایکبووی ساڵی 1360 هەتاوی بوو و لە ساڵی 1378ەوە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی بۆ خەبات و تێکۆشان هەڵبژاردبوو. ئەو پێشمەرگەیەکی بەبیر و باوەڕ و نەسرەوتوو بوو، و توانی هەموو پلەکانی پێشمەرگایەتی یەک لە دوای یەک ببرێ و لە کۆنگرەی 17ی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب هەڵبژێردرێ.
وێڕای بەداخبوونمان لە شەهیدبوونی ئه و کادرە بەوەجەی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات و هاوخەمیمان لەگەڵ بنەماڵە و هاوسەنگەرانی، زانیاریی زیاتر لە بارەی ڕووداوەکە، هەر وەها وردەکاریی ژیان و تێکۆشانی شەهید مووسا باباخانی، نوێترین قوربانیی تێرۆریزمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە بەیاننامەکانی داهاتوودا بە ئاگاداریی بیروڕای گشتی دەگەیەنین.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
16ی گەلاوێژی 1400ی هەتاوی
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,367
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!