ئەم قەیسەرییە پێش بە قەزاکردنی شار لە ساڵی 1850 ز. درووستکراوە سەڕە تا نزیکەی 150 دوکانێکی لەخۆ گرتبوو دواتر فراوانترکراوە ئەم دوکانانەش بەکارهێنراون بۆ چەندین جۆر لە پیشە کۆنەکانی وەک (بەڕگدووری، دەواڵە فرۆشی، مسگەڕ، سەڕاج، پینەدۆس، هەللاج، پاڵانچی، دارتاش، ئاسنگەر، گۆزەچی، ناڵبەند… هتد جگە لە چایخانە و چێشتخانە و نانەواخانە کاروان سەڕای تایبەت بە بازگان و کەلوپەلەکانیان وە ک خانی (خەڵوز، مەلا عەباس… هتد) بەناوبانگترین ئەو وەستایانەی ناویان هاتووە لە درووستکردن و فراوانکردنی قەیسەرییەکە (وەستا سەمەد کەرکووکی، وەستا محاو) ه، بە شێکی ماوە زۆربەی ڕووخاوە ئێستا 2021 پێویستی بە پاراستن و نۆژەنکردنەوە هەیە ئەم قەیسەرییە موڵکی دەیان هاووڵاتییە بەڵام بە شێکی کەم نەبێ هەمووی چۆڵ کراوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان درووستکردووە ماوەی 3 ساڵە دەڕخستە و دیزاینی نۆژەنکردنەوەی بۆ کراوە و پێویستبوو بە چوار قۆناغ نۆژەن بکرایەتەوە بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییە وە کاری تێیدا نەکرا بڕی حەوت ملێار دیناری ئێراقی بۆ تەڕخان کرابوو کەڕەستەی بیناسازی قەیسەرییەکە بە گشتی خۆماڵییە وەکوو (بەردی قایە و تاوێر و گەچ و قسڵ) درووستکراوه.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,525
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!