قەیسەری نەقیب مۆزەخانەکەی ناو بازاڕی سلێمانی
121 سال تەمەنیەتی بۆتە مایەی شانازی خەڵکی ڕەسەنی شار
یەکێکە لە بازارە دێرینەکانی شاری #سلێمانی# کە ناوجەرگەی شاردا لە ساڵی 1900 دروست کراوە
بە هاوبەشی لە نێوان شارەوانی سلێمانی و بنەماڵەی نەقیب دا دروست کراوە بۆیە هەر بە ناوی بنەماڵەکەوە ناونراوە
لەسەرەتای دروست بونیەوە زۆربەی خاوەن دووکانەکان بازرگانە جولەکەکان بوون زۆر کەل و پەلی تیا فرۆشراوە وەک (سابون، کوتاڵ، بەردە بەنرخەکان و خشڵ، جوانکاری ئافرەتان، ئیشی دەستی، داو و دەرمان و بەرگدووروو هتد...)
لە ساڵی 1908 مێجە ڕسۆن سە ڕدانی قەیسەری نەقیبی کردوە و سەرسامی خۆی دەربڕیوە لە جوانی بازارەکە تا ئێستاش 2022 ئەم بازارە جوانە هەر ماوە و ڕۆژانە کڕیاری زۆر ڕووی تێدەکەن و کاڵای جوان و نرخی گونجاو سەرنجی کڕیار و گەشتیاری شارە کە ڕادە کێشێت[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,125
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!