نازناو: وڵات گەنج
ناوی تەواو: ئەیوب ئالپەر
شوێنی لەدایکبوون: #جۆلەمێرگ#
ناوی دایک و باوک: عەزیزە - ساڵح
بەروار و شوێنی شەهیدبوون: #13-09-2020#/ #گەڤەر# [1]
ڕاگەیەندراوی هەپەگە لەبارەی شەهید وڵات گەنج:
هاوڕێمان وڵات لە جۆلەمێرگ لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز و پابەند بە پیرۆزمەندیە کۆمەڵایەتیەکانەوە، لەدایکبوو. هاوڕێمان وڵات کە لە ناو کلتوری وڵاتپارێزی و خۆشەویستی بۆ وڵاتەکەیدا گەورە بوو، لە تەمەنی لاویدا هەستی بە ئەرکە کۆمەڵایەتی و بەرپرسیارێتیەکەی کرد و لەو تەمەنە لاوێتیەدا لە دژی هۆشمەندیی قڕکەری دەوڵەتی فاشیست تورک تێکۆشا. چەندین ساڵ لە گەڤەر بە ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لەناو خەباتدا مایەوە و لە ساڵی 2012دا بە جۆش و خرۆش و خۆشەویستیەکی گەورەوە، بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. بە فەلسەفە و کلتوری پەکەکە خۆی بەهێز کرد و هەمیشە وابەستە و دڵسۆزی شەهیدان و هەڤاڵانی بوو. هەڤاڵمان وڵات لە ماوەیەکی کورتدا بوو بە فەرماندە و بە مۆڕاڵێکی بەرز و جۆش و خرۆشەوە و بەو ئەرکە فەرماندەییەی هیچ سنوورێکی بۆ نەبوو، هەروەها بەو چاونەترسی و بەو فیداکاریە بێسنوورەی هەیبوو، نەک تەنها لەناو هەڤاڵانیدا بەڵکو لەناو گەلی ناوچەکەشدا کارێکی وەهای کردبوو کە هەموو کەسیک خۆشی دەویست.
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,060
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!