پەیامی لاهور شێخ جەنگی لەبارەی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە و خەڵکی مەدەنی
بەداخەوە جارێکی تر تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، بە سوودوەرگرتن لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و هەلومەرجەکان کە بوونەتە ڕێخۆشکەر بۆ پەلامارەکانیان، بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکان کە بۆشایی ئەمنییان تێدایە کەوتوونەتەوە خۆڕێکخستنەوە و پەلامارەکانیان بۆ سەر سەنگەرەکانی #پێشمەرگە# و خەڵکی مەدەنی دەستپێکردووەتەوە.
چەکدارانی داعش لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا لە دوو پەلاماردا لە سنووری کوڵەجۆی #گەرمیان# و ناوچەی سەرگەڕان و #قەرەچووخ# لە سنووری #مەخموور#، ژمارەیەک #پێشمەرگە#ی قارەمان و خەڵکی مەدەنییان شەهید کردووە، وێڕای ئەوەی بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلامارانەی تيرۆریستانی داعش دەکەم، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان بە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ڕادەگەیەنم و هیوای چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازام.
هیوادارم جگە لە تووندوتۆڵکردنی سەنگەرەکان و هەمئاهەنگی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق، پلان و بەرنامەی گونجاو و خێرا هەبێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش، دەزگا ئەمنییەکان ئەوەندەی خەریکی کۆکردنەوەی زانیارین لەسەر خەڵک و حزبە سیاسییەکانی ناوخۆ، پێویستە زانیاریی پێشوەختە لەسەر جموجۆڵەکانی داعش کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن ڕێگری لە هێرشەکانی داعش بکەن، ئەو هێز و چەک و زرێپۆشە سەربازییانەی کە لەناو شارەکان مەڵاسدراوە بۆ سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران و ململانێی سیاسی، واباشترە بینێرن بۆ بەرەکانی جەنگ تا چیتر کوڕی هەژاری ئەم هەرێمە نەکرێنە قوربانیی هەڵە و کەمتەرخەمییەکان. پێویستە کۆتایی بەو نائارامییە سیاسییە بهێندرێت کە بە مەبەست بەسەر هەرێمەکەماندا سەپێندراوە.
لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەبوو بیانزانیایە و چاوکراوەتر بن کە هەرکاتێک گۆڕانکاری لە کەشوهەوا ڕوودەدات بە تایبەت کە بەرەو وەرزی سارد و سەرما دەڕۆین چەکدارانی داعش جموجۆڵ و پەلامارەکانیان زیاتر دەکەن، دەبێت ئامادەکاریی باشتر بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەلامارەکانی داعش.
#لاهور شێخ جەنگی#[1]
هاوسەرۆکی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#
#03-12-2021#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,585
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!