عەدێ و مەدێ 72
بەگیسیە گورگە گۆتی: ئەیڕۆ ئەسکەندەری دەقدۆنی کێ یە، ئەسکۆی خۆمان دەرێم، برای حەدێ و مەدێی! گۆتم: ئەدی خێرە ڕێت غەرەت کردیە و هاتیە ئێرە؟ گۆتی: ولا هاتم، گۆتم: بزانم چ هەیە، چ نیە! گۆتم: شتەکی وا نیە، بەس ئەمن ئیشاڵلا لەو حەفتەی لەو گەڕەکەی باردەکەم و دەڕۆم! کە ئەو قسەم کردیە، بەگیسیە گورگە یەکسەر قیت بۆوە و گۆتی: ئەمن ڕۆیشتم، بە دوعا!
ئەمن زوو زانیم بەگیسیە گورگە لۆ قسەکی هاتبوو، لۆیێ بەقەستی ئەو قسەم فڕێدا، ئەوم بەڕێ کرد و هاتمەوە، داکی ئەحمەدی هێشتا سام گرتی ببوو، قسەکانی گورگەی وەها لە کەللەی دابوو، بە سانایی نەدەهاتەوە سەرەخۆ، لۆیێ گۆتم: گێمەدە ئەو قسانە و هەمووی فشەیە، هێوارێ خۆت حازرکە دەچین لە دوو خانیەکی دەگەڕێین و لەو گەڕەکەی باردەکەین، تاقەتی کێشە و دۆخەی عەدێ و مەدێ و ئەسکەندەر و ئیسماعیل مریشک دز و قادرە پووخە و بەگیسیە گورگەم نیە! گۆتی: لە حەموو خەطەر زیاتڕ ئەو باجیسی کورکە!
مایتی![1]