دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر لەبارەی چالاکییەکانەوە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە:
لە 9ی تشرینی یەکەمی 2020 لە گەڕەکی جودی لە ئێلح پۆستەرێک کە لەسەری نووسرابوو پیلانگێڕیی 9ی تشرینی یەکەم ئیدانە دەکەین، کات کاتی ئازادییە، بێ سەرۆک ژیان نابێت هەڵواسرا.
لە 11ی تشرینی یەکەم دا لە گەڕەکی بەشئەڤلەری ئێلح بۆ یادی شەهید عەگید جڤیان دروشم لەسەر دیوارەکان نووسران.
لە 12ی تشرینی یەکەم دا لە فلۆریای ئیستەنبول 5 ئۆتۆمبێلی خاوەنکارێکی فاشیستیی ئاکەپە و ئەو فاشیستانەی خزمەتی ئاکەپان دەکرد ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.
لە زەیتونبورنوی ئیستەنبول لە 13ی تشرینی یەکەمدا 3 ئۆتۆمبێلی نەژادپەرەستانی مەهەپە سوتێنران.
لە 14ی تشرینی یەکەمدا لە حەرامی دەڕەی ئیستەنبول عەمبارێکی قوماشی فاشیستەکانی ئاکەپە – مەهەپە و 2 ئۆتۆمبێلی عەمبارەکە لەلایەن یەکەکانمانەوە ئاگریان تێبەردرا و سوتێنران.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,004
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!