وشەی خەرمان
زۆر بۆچون، سەبارەت بە وشەی خەرمان هەیە، من وای بۆ دەچم، کە وشەی (خەرمان)، وشەیەکی داڕێژراوە، لە (خەلە) + پاشگری(مان)، پێکهاتووە.
(خەلە)، واتە: دانەوێڵە، (مان) پاشگرە، کە لێرەدا، واتای شوێن دەگەیەنێت، وەک: وشەی (نیشتمان)، (مان) لەم وشەیەشدا، ناوی شوێنی دروستکردووە.
ئەگەر وشەی (خەرمان)، لەبنچینەدا، لە وشەی (خەلەمان)ەوە هاتبێت، هەروەک مامۆستا مەسعود محەمەدیش لە کتێبی (زاراوەسازی پێوانە)دا، ئاماژەی پێداوە، ئەوا گۆڕانە دەنگییەکان، کە بەسەر ئەم وشەیەدا هاتووە، بەمجۆرەیە:
وشەی (خەلە)، بۆتە (خەرە)، واتە: دەنگی [ل] گۆڕاوە بۆ [ر]، هەروەک لەهەندێ شوێن و شێوەزاردا، دەگوترێت: (خەرەمان)، دواتر دەنگی [ە] یش کرتاوە و لەناوچووە و ۆتە (خەر)، واتە: وشەی (خەرمان)، بەمجۆرە دروستبووە: (خەلە) + (مان) ------ خەلەمان، واتە شوێنی کۆکردنەوەی دەغڵ و دان، پاشگری(مان) یش، ئەگەر لەبنچینەدا جێناوی کەسی یەکەمی کۆش بێ، لێرەدا وەک مۆرفیمی دولانە دەرکەوتووە و ڕۆلی مۆرفیمی وشە داڕێژ دەبینێت و ناوی شوێنی دروستکردووە. [1]
הערה: כורדיפדיה רוצה לאסוף את כל המילים וביטויים הכורדים מכל הדיאלקטים, אנא עזרו כורדיפדיה...
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,029
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!