دەقی پەیامەکە:
سووتاندنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان کە سیبمولی باڵای گەلەکەمانە و هەروەها هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا بە شێوازێکی نایاسایی و ناشارستانی جێگای قبوڵکردن نییە و هێرشە بۆسەر هەموو پیرۆزی و بارەگا کوردستانییەکان لەپایتەختی فیدراڵی عێراق.
بە توندی ئیدانەی ئەم هەنگاوە دەکەم و داواش لەهێزە عێراقییە هاوپەیمان و دۆستەکانمان دەکەین لە بەغدا لەسەر ئەم بێڕێزیکردنە بێنە دەنگ کە پێشێلکردنێکی گەورەی یاسا و دەستور و سیمای فرەجۆری عێراقە و زاڵکردنی هێزی چەکە بەسەر مەنتیقی عەقڵ و دیالۆگدا و ئەمەش دەمانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەی یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی کورد بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی سەرمان کە ئەمڕۆ گەلەکەمان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەیەکریزی و تەبایی هەیە.
قوباد تاڵەبانی[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,603
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!