باڵندەی دڵتەنگ یان بەلەشۆن، بە کوردی شینە شاهۆ-یە.
جۆرە باڵندەیەکی کۆچەرییە، لەپۆڵی حاجی لەق لەقە، لە هەموو کیشوەرەکانی جیهاندا هەیە، جگە لەکیشوەری جەمسەری باشور، دەنوک و باڵ و ملی درێژە، گۆشتخۆرە بەتابیەت(ماسی) و شیردەرە بچوکەکان و بۆق و کیسەڵ و... تاد دەخوات، لە سەرچەم و لێرەوار و کەنار ڕووبار و گۆم و دەریاچە و زۆنگاوەکان دەژیێت، بۆیە ناوی خاوەنی دڵی تەنگیشی پێ دەوترێت چونکە ترسی لەوشکبونی چەم و زۆنگ و ڕووباران هەیە، ساڵی جارێک هێلکە دەکات و هەر ساڵەی لەگەڵ باڵندەیەکی تر جووت دەبێت، زۆربەی جاران(4) هێلکە دەکات لەسەر دارەبەرز و لاپاڵە سەختەکان هێلانە دەکات، ماوەیەکە لەکەناری زێی بچوک لە شارەدێی ئاشتی و #تەقتەق# و شوان و شێخ بزێنی لەنێوان #هەولێر# و #سلێمانی# و #کەرکووک# پەیدابووە، کە لە پێدەشتە زێکردەکانی ئەو ناوچانە هەزاران گۆمی بەخێوکردنی ماسی تێدایە، ئەو باڵندەیە زیاتر کە گۆمەکان (پەنچەماسی)یان تێبکرێت، ئەوا دەبنە مێمڵی و دەیانخۆن.[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,217
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!