عەدێ و مەدێ 75
برادەرەکەم گۆتی: ئەوە ئەو زەلامانە چیان دەوێ لەتوو؟ عەدێ گۆتی: کاکە، ئەو کابرایە جیرانی خۆمانە و نامانەوێ بارکا و بڕوا! ئەویش گۆتی: وەڵلا برام ئەنگۆ جیرانی باشن، ئی وەکینگۆ لە کێ دەست دەکەوی، یەعنی لە مارێ ڕا بە دووی داهاتینە، هەتا خانی بەکرێ نەگری و لە گەڕەکێ نەڕوا؟ مەدێ گۆتی: ئەرێوەڵلا، ئەمە کوو ئەو جیرانەی لە دەستە خۆمان دەدەین، دەزانی چەند بە کەلکی مە هاتیە! گۆتم: ئای پەقرەجە ئاو چت بەسەر هینام، کورد ڕاستی گۆتیە: چاکەی سەربەخۆ سەری ساحێبی دەخوا! برادەرەکەم گۆتی: وەڵلا ئەگەر ئەوهابی، خانیش هەبی لۆ کرێی، ئەمن نایدەمە توو، ئەمن ئەو جیرانانە بە پارە دەکڕم، بریا جیرانەکانی منت بدیتبا، ئەوجە دەمدیت کوو هەزار ڕەحمەتت لۆ ئەو جیرانانەی خۆت دەنارد! گۆتم: لۆ جیرانەکانی توو کوونە؟ گۆتی: بالۆت باس بکەم، جیرانەکانم، تەقریر نووس، هیچ، خراپ، کۆیلە، وەتەنیات فرۆش، کووی برێی کمن! کابرام جوودا کردەوە و گۆتم: دەی ئەوانەش ئەوهانە، لۆیێ ئەمن لە دەستیان هەردێم، چاوەکەم خانیەکم لۆ ببینەوە بە کرێ، با لەو گەڕەکەی بارکەم هەتا مارم بە قوڕێ نەگیرایە! گۆتی: کورە دەوس! گۆتم: ئەرێوەڵلا! گۆتی: مادام وایە با دەست بە تەلەفۆنان بکەم، بزانم هیممەتەکت لۆ ناکەم!
ئەو برادەرەم تەلەفۆنی لۆ هەر نووسینگەکی دەکرد و باسی منی لۆ دەکرد، ڕەنگی تێک دەچوو، دەیگۆ: باشە باش، زۆر مەمنون، ئیدی مۆبایلەکەی قەپات دەکرد! گۆتم: ئەرێ ئەوە چیە، مشەوەش دیاری؟ گۆتی: وەرە با بچینە دەرێ، قۆری گرتم و لە نووسینگەی چووینە دەرێ و عەدێ و مەدێش لە ژۆرێ مانەوە، گۆتم: چبووە تێمبگەینە! گۆتی: کاکە تەلەفۆن لۆ هەر نووسینگەکی دەکەم، دەرێن ناوی کرێچیمان بدێ، وەکی ناوی توویان دەدەمێ، دەرێن: کاکە لە سەرێ تەبلیغ کراینە کەس خانی بە کرێ نەداتە ئەو پیاوەی! گۆتم: پێت کووە بچم لە سەر مەریخی لە خانیەکی بگەڕێم؟ گۆتی: هەر جێیەکی دەستی ئەو کوردە بۆرەی بگاتێ، پڕی عەدێ و مەدێی دەکا!
مایتی.[1]