$ژیاننامە$
ناوی تەواو: ڕەسوڵ ئیبراهیم مەحمود
ناسراوبە: ڕسوی حاجی برایم
ساڵی لەدایکبوون :#01-01-1957#
شوێنی لەدایک بوون : گوندی #ناودەشت# ی #زارگەڵی#
سەربە هۆزی ئاکۆیە
ئاستی خوێندن : پێنجی سەرەتایی خوێندووە.
باری خێزانی : خێزاندار بووە
ناوی هاوسەری شەهید : حەلیمە ئەبوبەکر مەحمود مەحمود
ناوی مندالەکانی :(سەرگوڵ، ڕۆژگار، ڕەوشەن، ئازار، خەدیجە) ساڵی پەیوەندی بەرێکخستن : 1978 لایەنی سیاسی : #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان) ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەوە : 1978 ئۆرگان : هەرێمی (14) ی ئاکۆ دواتر لە تیپی (کارۆخ) درێژەی بە خەبات و بەرخودان داوە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتی ڕۆڵی قارەمانانەی بینیوە لە زۆربەی داستان و نەبەردی و شەرەکانی بەرگری لە ناوچەئازادکراوەکانی شۆرش لە ئەوێ ڕۆژێ لەوانە : بناری #کێوە ڕەش#، شەری #بێتواتە#، شەرەکانی سەرکردایەتی. لە ژیانی پێشمەرگایەتی (2) جار بریندار بووە لە #ماکۆک# و #حاجیاوا#) دواپلەی لە شاخ واتە پێش ڕاپەرین فەرماندەی کەرت بووە. ناوبراو بەشداری لە ڕاپەرین کردووەو ڕۆڵی کارای هەبووە لە ڕزگارکردنی شارو شارۆچکەکان.
لەدوای ڕاپەرین چەندین پلەی سەربازی وەرگرتووە لە تەشکیلەتە جیاوازەکان دواپلەی فەرماندەی تیپ بووە. لەساڵی 1995 پێش شەهیدبوونی بەبڕیاری هەڤاڵ قادری حاجی عەلی کرا بە فەرماندەی قوەتی دۆڵی زارگەڵی ناودەشت.
ڕۆژو مانگ وساڵی شەهید بوون : شەوی #13-07-1995#. شوێنی شەهید بوون: چیای #دڕە بی#.
ساڵی لەدایکبوون: 1957
ساڵی شەهیدبوون: 1995
[1]