بابەت: وتار
نووسین: #کنێر عەبدوڵڵا#
مێژووی فێمینیزم لە کوردستاندا ئەگەرچی دوورودرێژ نییە، بەڵام بەشێوەیەکی چڕوپڕ و بەردەوام لە گۆڕەپانی کارکردنی کۆمەڵدا درێژەی هەیە، ئەگەرچی خەباتکردن تا بەدیهێنانی مافە مرۆییەکان و عەدالەتی کۆمەڵایەتی کارکردنی پێویستە بێ جیاوازی تەمەن، شوێنی جوگرافی، ڕەگەز و نەتەوەو… هتد.
شێواز و ڕێگەکانی خەباتکردنی ژنان فرەجۆر و بوارن و دواجار هەریەکەشیان تەواوکەری یە کن و کاریگەرییان بەشێوەی جیا جیا هەیە، وێڕای ئەوەی مەسەلەی ژنان مەسەلەیەکی کۆمەڵگەییە و پێویستی بە کۆششی هەردوو ڕەگەز هەیە، لەگەڵ ئه و ڕاستییەی خەباتی ژن بۆ دژایەتیکردن و کۆیلایەتیکردن و جیاکاریکردن نییە لەگەڵ خودی پیاو؛ هێندەی خەباتکردنە بۆ نەهێشتنی ئه و جیاکارییانەی دەرهەق بەخودی ژنان دەکرێت؛ تەنها لەبەرئەوەی ژنه و هیچیتر، یان سڕینەوەی ناسنامەی کەسایەتی و ناسنامەی ژنە وەک مرۆڤ کۆی ئەوانە بەهۆی عەقڵیەتی پیاوسالارییەوەیە کە بەهۆی کەلتوری پەروەردەییەوە ڕۆچۆتە نێو زیهنییەت و بیری تاکەکانەوه، دەشێت ژن بێت یان پیاو.
ئه و بیرکردنەوانە دەرئەنجام وایکردووه، ژن و پیاو نەتوانن ئازادانە شانازی بە ڕەگەزی خۆیانەوە بکەن و لە هەمانکاتدا مرۆڤانە سەیر ی خۆیان بکەن یان لەسەر بنەمای مرۆڤبوون مامەڵە لەگەڵ یەکتریدا بکەن، ئەمەش واقعێکی هێناوەتە گۆڕێ کە ژیان مانای مرۆڤدۆستی لەدەستبدات؛ بۆیە لە ئاکامدا توندوتیژییەکان بە هەموو جۆرەکانیەوە گەیشتۆتە لووتکە، نایەکسانی و نابەرابەری بەدیدەکرێت، کوشتنی ژنان و قوتاربوونی بکوژانی ژنان و کارنەکردن بە یاسا بەردەوامی هەیە، ناباڵانسی جێندەریی و تێنەگیشتن و سووتان و خۆسووتان و خۆکوژی ژنان درێژەی هەیە. دەرئەنجام کۆمەڵگەیەکی ناجێگیر و نائارام و دوور لە ژیاندۆستی و مرۆڤدۆستی خوڵقاوە کە لە نێوەندیدا هیچ بەهایەک بۆ شتە جوانەکان نەماوەتەوە.
غیابی گوتاری مرۆڤایەتی لەنێو مرۆڤەکاندا بەگشتی و تەنانەت لەنێو خودی ڕەگەزەکاندا کاریگەری نەرێنی و مەترسیداری هەیە لەسەر کۆمەڵ، بۆیە ئەرکی هەمەلایەنەیە کار لەسەر پەیامی مرۆڤبوون و مرۆڤدۆستی بکات، لەپێش هەموویانەوە کارکردنی تاکە لەسەر خۆی وەک خود یان هەوڵدانە بۆ دروستکردنی خودێکی هۆشیاری مرۆڤدۆست لە ڕێی سیستمێکی پەروەردەیی تۆکمەوە، بەدەر لە گرنگی هەبوونی یەکگوتاری هاوبەش و فشاری ڕۆشنبیران و بەگەڕخستنی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، وەک گوتارێکی سەربەخۆی تۆکمەی هاوبەشی بێلایەن کە ڕۆڵی وەک دەسەڵاتی چوارەم هەبێت لە نێوەندی فشارەکاندا، بێگومان چالاکبوونی زانکۆکان و ئەکادیمیەکان و هونەرمەندان و هونەردۆستان کاریگەری بەرجەستەیان دەبێت لەم پرسەدا، چونکە تەنها بنەما مرۆییەکانە دەتوانێت کۆمەڵگەیەک بهێنێتە کایەوە کە کەرامەتی مرۆڤەکان پارێزراو بێت، ڕێزو خۆشەویستی پیادەکراو بێت، ئاکار و بەها با ڵاکان بەرجەستەکراو بن، تواناو لێهاتوویی و کارامەیی سەنگی خۆی هەبێت، ئینتما بۆ بەرژەوەندییە گشتییەکان هەبێت، دادپەروەری بنەمای کارو پەیوەندییەکان بێت، هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و ڕاستی و ڕاستگۆیی و شەفافیەت ببێتە ڕەفتارو هەڵسوکەوتی ژیانی مرۆڤەکان، بەم شێوەیە ژیان واتادار دەبێت و کۆمەڵ هەمیشە لە گەشەکردن و پێشکەوتندا دەبێت و مرۆڤەکانیش هەست بە بوونی خۆیان دەکەن.
[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,047
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!