عەدێ و مەدێ 79
برادەرەکەم وازی لێنەهینام و بە زۆری گۆتی دەبی نان و کەبابەکی بخۆین، عەدێ و مەدێش خۆیان وەگەدا، کەبابخانەکە نێزیک بوو، بە پیاسە دەڕۆیشتین، دەرفەتەکم وەرگرت، گۆتم: ئەو زەلامە کر لەبەرە کێبوو، هاتە نووسینگەیی و باسی ملیۆنان دۆلاری دەکرد؟ گۆتی: وەڵلاهی ئەوە چایەچی بوو لەکنەمە، لەو نووسینگانە، ڕۆژێ ئەگەر چنەبا، جەماعەت لۆ خۆشی دوو سێ شاپیان لە قوونی دەدا، هەر بە بەکر مل شۆڕ گاز دەکرا، لەڕێی خزمەکی کوونەکەی دیتەوە و گەیشتە سەرێ، ئەوەلجار بە چایەچی، دوایێ هوردە هوردە بەسەکەت، بووە واجیهەی ئێک لە مندارەکانیان، کاکە پارەی بەسە داڕژا، سێ چار کومپانیای هەیە، دوو هەتا سێ گەڕەکە ستیەکانی دروست کردیە، پێنج شەش بارەخانەی شێست حەفتا قاتی بردتە عاسمانێ، هەونکە بوویتە بەکر بەگ، ڕۆژەکی بە خۆ و بە پێنج شەش چەکداران هات، ئەوانە وەختی خۆی شاپیان لە قوونی دەدا شاپتڕێنی کرد، ئەمن چونکە خراپ نەبووم لەگەری، ئەزیەتی نەدایمە، زوو زووش دەرێ وەرە لەگە من ئیش بکا، گۆتم: برێ کەتیتە ناوێ، گۆتی: مەزرەعەکی هەیە لەوانیە پەنجا دۆنم دەبی، بەس دارەکانی دەوروبەری قلی بە شێست حەفتا دۆلاری کڕیە، ژنەکی هەبوو هەموو ڕۆژێ بە مەکسیەکی خەت خەت و نەعلەکی ئیسفەنج دەهاتە ئێرە و هەزار جوونی پێ دەدا، گۆتم: لۆ؟ گۆتی: لە برسان، گۆتم: ئەدی ئێستا؟ گۆتی: ئوووووو، ئێستا ئەو ژنە ڕێکخراوەکی ئافرەتانی هەیە، بەناوی ڕێکخراوی سپی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتان، ممکینە بایی دە دەفتەریش بەس سلیکۆنی و ملیکۆنی لە قوونی کردبی و لچ و لێویشی پڕی فیتەر و میتەر کردیە، گۆتم: فیلەر فیلەر فیتەر نا! گۆتی: عەلا کووللین، وەلەو دوو ژنی بەسە هاتیە، بەس چونکە غەرقی ناو پارە و زێڕی بووە، داسەکنایە!
گەیشتینە کەبابخانەکەیی و دانیشتین، عەدێ هەتا مست گرتی لە مێزەکەی دا و گۆتی: دەوجە بیڕازێننەوە! گۆتم: ئەرێ ئەنگۆ بەکر بەگوو دەناسی وەها بە قوونی وەنووسابوون؟ مەدێ گۆتی: ئەرێوەڵلا، ئەوە زوو زوو دێتە کن خاری و شەوێ کۆنکانی دەکەن، گۆتم: دەشخۆنەوە؟ گۆتی: ئەوە ئیشی توو نیە و خۆت تێکەر مەکە!
لەو قسانە دابووین موقەبیلات و سووپ هات، هوردە هوردە خەریک بووین، عەدێ و مەدێ هەر لە جێوە سووپەکەیان ئاواکرد، عەدێ هاواری کردە شاگردەکەی: کاکە ئێک دوو چووپی دیمان لۆ بینە، زۆر بەتامە!
مایتی.[1]