دەقی پەیامی پیرۆزبایی بەرزان کریم محمود، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی #گەرمیان#:
ئایندەی گەرمیان بۆ هەمووانە
کەناڵی ئایندە لە کات و ساتێکدا لەدایک بوو کە زەروورەتێکی گرنگ بوو بۆ ناوچەکەمان لەڕووی میدیاییەوە بۆ گەیاندنی دەنگ و ڕەنگی گەرمیان و خەڵکی ئەم ناوچەیە بە پیشەیانە، بۆیە بڕیاردان لە دروست کردنی بڕیارێکی حەکیمانە و دروست بوو چونکە ناوچەکە لە ڕووی جوگرافیەوە پێویستیەکی گرنگ بوو لە گەیاندنی پەیام و دەنگ و ڕەنگیان.
بە ویژدانەوە لە ماوەی کارکردنی ئەم دەزگایەش بەو پڕی توانا و لێهاتووی خۆیانەوە پیشەیانە توانیان ئەرکی خۆیان بە جدی و سەنگی بێلایەنانە ڕووماڵەکانیان ئەنجام داوەو درێغیان نەکردووە لە گەیاندنی پەیامەکانی خەڵکی ناوچەکە.
ئومێد دەکەم هەنگاوی باشتر و چالاکتر لەڕووی میدیایەوە بنێن، بۆیە بەناوی خۆم و سەرجەم کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیانەوە پیرۆزبایی حەڤدەهەمین ساڵ ڕۆژی دامەزراندنی کەناڵی ئایندە و کارمەندەکانی ئەم کەناڵە دەکەم و ئومێد دەکەم ئایندەیان ڕوون و ڕۆشنتر بێت.
بەرزان کریم محمود
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,515
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!