دەقی پیرۆزباییەکەی حەسیبە عەبدوڵڵا:
دوای سڵاو و ڕێز..
بەپێویستی دەزانین بەناوی بۆردی پێکهاتەکانی یەکێتی گەرمەترین و جوانترین پیرۆزباییتان لێ بکەین لەساڵیادی دەرچوونی ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی ئازیز.
31 ساڵە کوردستانی نوێ خوێندنگەیەک بوە بۆ پێگەیاندنی کادری میدیایی کارا وکارامە و ناوەندێک بووە بۆ بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیریی حزبی و لەهەمان کاتیشدا مینبەرێکی ڕاستگۆیانەی بوێریش بووە بۆ ئاشناکردنی خوێنەرانی بەدواین گۆڕانکاریەکان لەڕێی هەواڵ و ڕاپۆرت و ڕیپۆرتاژ و بابەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و...هت، کەئەکادیمییانە کار و خزمەتی خەڵکی کوردستانی کردوە..
زیاتر لەسێ دەیە خزمەتتان بەڕۆشنبیری کوردی و ڕەوتی ڕوناکبیریی لەکوردستان کردوە و بەربڵاوترین مەوداکانی ئازادی لەکوردستانی نوێوە سەرچاوەی گرتووه.
لەساڵیادی دەرچونی کوردستانی نوێ-دا بەهیواین ساڵی نوێ ساڵی پێشکەوتنی زیاتر و گەشەسەندنی زیاتر بێت بۆ ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ..
بەهیوای بەردەوامی بۆ کوردستانی نوێ لەهەموو بوارەکاندا.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا..
حەسیبە عەبدوڵڵا
ل.بۆردی پێکهاتەکانی ی.ن.ک
کەرکووک 12/1/2022[1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,925
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!